٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانی كوردستان وەڵامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەداتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سكرتێری پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا بكەن، ئەمەیش وەك وەڵامدانەوەیەكە بۆ سەردانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان.

سكرتێری پەرلەمانی كوردستان (فەخرەددین قادر) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بڕیار بوو ئەم هەفتەیە سەردانی بەغدا بكەین، بەڵام بە هۆی ئەوەی فڕاكسیۆنە كوردییەكان لەوێ نین، سەردانەكە بۆ هەفتەی داهاتوو دوا خرا و بڕیارە ئەوكات سەردانەكە ئەنجام بدەین".
(قادر) گوتیشی: "مەبەست لە سەردانەكە ئەوەیە كە هەماهەنگی لە نێوان هەردوو پەرلەماندا هەبێت و كاتی خۆی ئەوان سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە و ئێمەیش وەكو وەڵامدانەوەیەك سەردانی ئەوان دەكەین".
سكرتێری پەرلەمانی كوردستان ئاماژەیشی دا: "لەو سەردانەدا كۆمەڵێك دیدارمان دەبێت و هەوڵ دەدەین لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراقیش لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداوە كۆ ببینەوە".
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار