چوار تەرم دۆزرانەوە.. گومان دەكرێت پاسەوانانی سەرۆككۆمار بن

دووزخورماتوو-KDP.info- ئاسایشی خورماتوو ئاشكرای دەكات، لە نزیك گوندی سەرحەی نێوان خورماتوو و ناوچەی عوزێمدا، چوار تەرم دۆزراونەتەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانیش گومان دەكرێت لە پاسەوانانی سەرۆككۆماری عێراق بن.
دوێنێ شەممە و پاش ئەوەی چوار پاسەوانی سەرۆككۆماری عێراق دەگەڕێنەوە، لە رێگا دیار نامێنن و مۆبایلەكانیشیان لە كار دەخرێن.
لەبارەی دوازانیارییەكانیشەوە، بەرێوەبەری ئاسایشی خورماتوو رائید (فارووق ئەحمەد) بە ماڵپەری پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "كەمێك لەمەوبەر ئاگادار كراونەوە لە بوونی 4 تەرم لە نزیگ پردی گوندی سەرحەی سەر بە شارەدێی سلێمان بەگ.
(فارووق) گوتیشی: "پۆلیسی ناوچەكە ڕەوانەی شوێنی تەرمەكان كراوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانیش گومان دەكرێت تەرمەكان، ئەو 4 پاسەوانەی سەرۆككۆمار بن كە لە دوێنێوە دیار نەماون."
چەند رۆژێك لەمەبەرلە كاتێكدا 48 پاسەوانی سەرۆككۆماری عێراق لە بەغداوە بە رێگای عوزێمدا گەڕانەوە بەرەو هەرێمی كوردستان، لە نزیگ گوندی ئامرلی چەكدارانی حەشدیشەعبی رێگایان بە پاسەوانەكان گرت و سوكایەتییان پێكردن، بەڵام هەر زوو و بە هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەكان كێشەكە چارە كرا.
كاروان جاف




