پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە

سلێمانی-KDP.info- هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، بەر لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە کۆ دەبنەوە و پرسگەلێکی پێوەست بە هەریمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەیش دەخەنە بەر باسەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10-5-2015 لە سلێمانی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان و مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆ دەبنەوە.
وەک زانراوە لە کۆبوونەوەکەدا پرسگەلێکی نێوخۆیی و دۆخی عێراق و جەنگی دژ بە داعش، هەروەها ڕەوشی ناوچەکە دەخەنە بەر باسەوە.
(نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوێنێ شەممە 9-5-2015 بەمەبەستی بەشداریکردن لە یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی ئەورووپایی سەردانی سلێمانی کرد و، دوای رێوڕەسمی دەستپێکی فێستیڤاڵەکەیش سەردانی (نەوشیروان مستەفا) ڕێکخەری بزووتنەوەی گۆڕانی کرد.




