٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ناوەراندا پێشمەرگە لە دوێنێوە داعش دەکوتێت

سەرچاوە: KDP.info

ناوەران-KDP.info-بەرپرسی میحوەری ناوەران ڕایگەیاند، ئەوە دوو ڕۆژە هێزی پێشمەرگە و فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان موڵگە و بارەگاكانی داعشیان تێربۆردومان کردووە و  زیانێكی زۆریان داوە لێیان. لە ترسی پێشمەرگەدا داعش ناتوانێت  بێتە دەرەوە.

(سەربەست تروانشی) بەرپرسی میحوەری ناوەران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دوێنی  هێزی پێشمەرگە توانییان دوو ئۆتۆمبێلی داعش تێك بشكێنن و چەند تیرۆریستێکیش بكوژن، ئەمڕۆیش تۆپبارانکردنی مۆڵگە و بارەگاكانی داعش بەردەوام بوو؛ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانیش مۆڵگە و بارەگاكانی داعشیان بۆردومان كرد، لەو بۆردومانەدا کۆمەڵە تیرۆریستێکیش كوژراون و، بریندار بوونە و زیانێكی زۆریان بەركەوتووە، بەڵام چەندوچۆنەکەی جارێ دیار نییە."
(سەربەست تروانشی) ئاماژەی بەوەش كرد، تیرۆریستان لەبەر هێزەكانی پێشمەرگە ناوێرن لە بارەگا و مۆڵگەی خۆیان بێنە دەرەوە، ڕەوشی پێشمەرگە زۆر باشە و ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو پێشەوە دەچێت، ئێستا ڕۆژ بە ڕۆژ داعش بەرەو دواوە دەچێت، ئەوەتا لە سەرجەم میحوەرەكاندا بە هێزی پێشمەرگەیان دۆڕاندووە؛ وەک جاران چەكی دزیارییان پێ نەماوە. ئەو خەڵكەی لە ژێر دەستی ئەواندا دەژین باوەڕیان پێیان نەماوە؛ داعش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو دواوە دەچێت و زۆریشی نەماوە پێشمەرگە یەکجارەکی داعش بخاتە ئەودیوی سنوور.

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار