مەحموود عوسمان: سەرۆک بارزانی کوردی لە پای تەرازووی جیهاندا زۆر سەنگین کردووە

هەولێر-KDP.info- سیاسه‌تمه‌داری کورد (د.مەحموود عوسمان) له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى (سه‌رۆك بارزانى) بۆ ئه‌مریكا ده‌ڵێ، سه‌ردانێكى گرینگ بوو بۆ میلله‌تى كورد؛ ئێستا كێشه‌ى كورد چووەتە پێشەوە؛ ده‌بێت به‌رده‌وام بین له په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا و ئه‌ورووپادا؛ لۆبى بكه‌ین تا ڕۆژێك له‌رۆژان كوردیش وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك حیسابى بۆ بكرێت و له ئه‌جینداى نێونه‌ته‌وه‌ییدا ڕۆڵى هه‌بێت.
2/5/2015 سه‌رۆك (مەسعود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی سەردانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و چەند وڵاتێكی ئەورووپایی بە یاوەری شاندێك لە ڕێگەی فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەکەی هەولێرەوە بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێ كەوت، لەم سەردانەدا (سەرۆك بارزانی) و شاندی یاوەری لەگەڵ سەرۆك و گەورەبەرپرسانی حكوومەت و ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكادا كۆ بوونه‌وه.
(د.مه‌حموود عوسمان) سیاسه‌تمه‌دارى كورد له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى (سه‌رۆك بارزانى) بۆ ئه‌مریكا بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "سه‌ردانیكى سه‌ركه‌وتوو و گرنگ بوو؛ سه‌رۆكى هه‌رێم له‌گه‌ڵ سەرۆك و گەورەبەرپرسانی حكوومەت و ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكادا دانیشت و، به‌رنامه‌یه‌كى چڕوپرى هه‌بوو. (سه‌رۆك بارزانى) خۆیشی گوتى زیاتر له‌وه‌ى چاوه‌ڕوان ده‌كرا به‌ده‌ست هاتووه و، دڵنیاتر بووین كه ئه‌مریكا پشتیوانیمان ده‌كات."
گوتیشى ئه‌مریكا سیاسه‌تى خۆى هه‌یه؛ ئه‌و به‌یاننامه‌ى له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئۆباما و بایدن، كۆشكى سپى ده‌ری‌كرد ده‌ڵێت پشتیوانى له گه‌لى كورد و كوردستان ده‌كه‌ین و یارمه‌تییان ده‌ده‌ین و یارمه‌تیى ئاواره‌كان ده‌ده‌ین، هەڵبەت له‌گه‌ڵ عێراقى یه‌كگرتوو و دیموكراسى و فیدراڵى به‌پێى ده‌ستوورداین، له عێراقیش ئه‌مه نییه نه عێراق یه‌كگرتووه و نه دیموكراسیه نه فیدراڵییه، نه به‌پێى ده‌ستووره؛ ماناى وایه ئه‌مه شتێكى نه‌زه‌رییه؛ ئه‌وانیش له ئاینده دەببینن وا نییه و نابێت؛ هه‌ڵبه‌ته فكریتریش ده‌كه‌نه‌وه به‌ڵام مه‌رج نییه له به‌یانه‌كه‌دا باسى بكه‌ن.
دكتۆر (مه‌حموود عوسمان) هێماى به‌وه‌ش كرد كه ئه‌و سه‌ردانه فرسه‌تێكى باش بوو؛ هه‌رچى كورد هه‌یه‌تى باسى بكات له‌گه‌ڵیاندا؛ مه‌رج نییه گشت ڕایه‌كان وه‌كو یه‌ك بن، ده‌بێت به‌رده‌وام بین له‌په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وەدا، به تایبه‌ت لە ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا لۆبى بكه‌ین تا ڕۆژێك له ڕۆژان كوردیش وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك حیسابى بۆ بكرێت له ئه‌جینداى نێونه‌ته‌وه‌ییدا و ڕۆڵى هه‌بێت.
(مه‌حموود عوسمان) گوتیشى: زۆر به‌ڵێنیان داوه بۆ هاوكارىكردنى كورد وه‌كو ناردنى چه‌ك، ئینجا ڕاسته‌وخۆ بێ یان له ڕێگه‌ى به‌غداوە، وا ده‌كه‌ن كه بگاته ده‌ستى هه‌رێم؛ هاوكاریى ئابوورى كه دواى كۆبوونه‌وه‌ى (باراك ئۆباما و بایدن) ڕاسته‌وخۆ (سه‌رۆك بارزانى) چووه ژوورى بازرگانى له‌گه‌ڵ بازرگانانى ئه‌مریكادا دانیشت بۆ ئه‌وه‌ى كۆمپانیاكانیان بێننه كوردستان كار بكه‌ن؛ هاوكاریى ئاواره‌كان كه قورساییه‌كى زۆرە، شتى تریش هه‌بووه، له‌وانه‌یه له كۆبوونه‌وه‌كاندا باس كرابن؛ مه‌رج نییه له به‌یانه‌كاندا ده‌ربچن و بڵاو بێته‌وه. به گشتى وه‌كو (سه‌رۆكى هه‌رێم) ده‌ڵێ سه‌ردانێكى ئه‌رێنى و سوودبه‌خش بووه، بۆیه ئێستا كێشه‌ى كورد به‌ره‌وپێش چووه. له مه‌سه‌له‌ى داعشدا كورد سه‌لماندى به‌ره‌نگارى تیرۆریستانى داعش بووەته‌وه و ئه‌فسانه‌ى داعشى شكاند؛ ئه‌وه‌ش گرنگى هه‌یه له ده‌ره‌وه‌دا، بۆیه ده‌بێت خه‌باتى زیاتر بكه‌ین و، هه‌وڵى زیاتر بده‌ین و، به‌رده‌وام بین؛ چونكه ئه‌مه به‌دواداچوونى ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى دۆزەکەمان به‌ره‌وپێشەوەتر بچێت.
شایەنی گوتنە کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمەریکا کە نزیکە لە کۆمارییەکان رایگەیاند، (بارزانی) کوردی لە پایی تەرازووی جیهاندا زۆر سەنگین کردووە.
لەم سەردانەدا (مەسروور بارزانی) ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكوەزیران و (مستەفا سەید قادر) وەزیری پێشمەرگە و (فواد حوسێن) سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و (ئاشتی هەورامی) وەزیری سامانە سرووشتییەكان و (دەرباز كۆسرەت ڕەسووڵ) وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و، (فەلاح مستەفا) بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی حكوومەت، یاوەری (سەرۆك بارزانی)ـن.
نه‌شوان به‌رزنجى




