چوونی ئۆتۆمبێلی ژماره‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا قه‌ده‌غه كرا

به‌غدا-KDP.info- فه‌رمانده‌یی فه‌رمانده‌یی به‌غدا قه‌ده‌غه‌كردنی چوونی ئۆتۆمبێلی ژماره هه‌رێمی كوردستان و ژماره كاتییه‌كانی بۆ به‌غدا ڕاگه‌یاند.
فه‌ریق(عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری) له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی هه‌ڵگری ژماره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ژماره كاتین، تا هه‌فته‌یه‌كی دی بۆیان نییه بێنه نێو شاری به‌غداوه؛ هه‌ڵبه‌ت وه‌ك ئه‌و فه‌رمانده‌یه گوتی، ئه‌مه به هۆی سازدانی مه‌راسیمی زیاره‌تی (ئیمام كازمه)، ئاماژه‌یشی دا كه، گرووپێكی توندڕۆیان ده‌ستگیر كردووه كه چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی مینڕێژكراویان بردووه‌ته نێو شاری به‌غداوه.
به گوته‌ی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی به‌غدا، ٧٥ هه‌زار له ئه‌ندامانی ده‌ستگا ئه‌منییه‌كان زیاره‌تكارانی ئه‌و مه‌راسیمه ده‌پارێزن، هه‌روه‌ها ٥٠٠ ئافره‌تیش ئه‌و ژنانه ده‌پشكنن كه نیازیان وایه له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌شدار بن.
ئاژانسه‌كان - زریان زیاد




