٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شنگال..پێشمەرگە داعشی شکاند

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال ئاشکرای کرد، ئەم دوانیوەڕۆیە لە میحوەری شنگال ھێرشێکی تیرۆریستانی داعش تێک شکێندرا و زیانی زۆریشیان پێ کەوت.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال (قاسم دربۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ئەم دوانیوەڕۆیە لە شنگال تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام بە توندی روبەڕوویان بوونەوە و تێک شکێندران و زیانی زۆریشیان پێ گەیێندراوە.
(قاسم دربۆ) گوتیشی، لەو شەڕەدا سێ تیرۆریست کوژران و، ١٢تیرۆریستی دیکەیش لە بۆردوماندا کوژران.
(دربۆ) راشیگەیاند، جگە لەوەش فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان چەند مۆڵگەیەکی تیرۆریستانیان کردە ئامانج وزیانی زۆریان پێ گەیاندن.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار