٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دیسان بەغدا یاسای پێشێل کرد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-ئه‌ندامێكى كورد له‌ لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دەڵێ، بەغدا بۆیە بڕەپارەیەکی کەمی ناردووە گوایە هەرێم لە ساڵانی رابردوودا قەرزاریەتی، بەڵام ئه‌م كاره‌یان پێچه‌وانه‌ى یاساى بوودجه‌ى 2015ـى عێراقه‌.

(مه‌سعوود حه‌یده‌ر) ئه‌ندامى كورد له‌ لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به ‌‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "به‌پێى ئه‌و ڕێكارانه‌ى حكوومه‌تى عێراق پاره‌ى نه‌وتى بۆ هه‌رێم ده‌نارد به‌رامبه‌ر ڕێژه‌ى ناردنى نه‌وته‌كه‌ بوو به‌ڵام به‌پێى به‌یاننامه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق بێت ده‌بێت هه‌رێم 698ملیۆن دۆلار كه‌ ده‌كاته‌ زیاترله‌ 800 ملیار دینار بۆى بێت؛‌ به‌پێى بڕگه‌ى 5 له‌ مادده‌ى 10 له‌ یاساى بوودجه‌ى سالى 2015 ده‌بێت  بوودجه‌ بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانیش دابین بكرێت و، به‌ لاى كه‌مەوە دەبێ مانگێ 50ملیار دیناری بۆ ته‌رخان بكرێت؛ جا‌ بۆ مانگى‌ چوار بڕه‌كه‌ ده‌کاته ‌نزیكه‌ى ٨٨٠ ملیار دینار.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتیشى: "ئه‌مه‌ بەزاندنی یاساى بوودجەیە‌ و ئه‌و میكانیزمه‌ى كه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق خۆى له‌گه‌ڵ ئێمه‌ى نوێنه‌رانى كورد دانى پێدا نا كه‌ به‌پێى ڕێژه‌ى نه‌وتى نێردراو پاره‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرن؛ جا ئەمە هەر بەزمەکەی پارە کە حكوومه‌تى پێشوو، بەبێ پرسی وه‌زیره‌كان و  ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و بەبێ هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ حكوومه‌تى هه‌رێم، بوودجەی بڕی؛ بەندە له ‌سبه‌ینێوە شوێنی کارەکە دەکەوم بزانم وه‌زیرى نه‌وت و دارایى چ دەڵێن و، پەرلەمانتارانیش حاڵی بکەن. ئه‌گه‌ر هیچ دیار نه‌بوو، ئه‌وا واژۆ كۆ ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران بکێشینە په‌رله‌مان با بە خۆی وەڵام بداتەوە؛ ئاخر‌ ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكى ترسناكه‌ و، عێراق بەو قەیرانە دارایی و ئەمنییەوە هەیەتی، ئیتر بەرگەی قه‌یرانى سیاسى ناگرێت. بوودجەگلدانەوەیش زەنگی خوڵقانی قەیرانی سیاسییە. خۆی پرس بە حكوومه‌تى هه‌رێم، خێری هه‌موو گه‌لانى عێراق و گه‌لى كوردیشی تێدایە."
(مه‌سعود حه‌یده‌ر) گوتیشی، ئه‌وەندەی من بزانم گوایه‌ به‌غدا قه‌رزى لاى هه‌رێمه و، گوایە ئەو پارانەی هەرێم تا ئێستا نەیناردووه، لەم بوودجەیەی ئێستا دەری دەکەن!‌ بەڵام ئه‌مه‌یش هەر پێشێلكردنى یاساى بوودجه‌یه، ئاخر یاساکە دەڵێ ئه‌و قه‌رزانه‌ى بە لای یەکەوە هەیانە، دیوانى چادێریى عێراق و دیوانى چاودێریى هه‌رێم پێکەوە چاره‌ی دەكه‌ن، ئینجا حكوومه‌تى بەغدا و هه‌رێم قسه‌ی لێ ده‌كه‌ن؛ ناكرێت لایه‌نێك به ‌ته‌نها بڕیارى لێ بدات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانیش پاره‌ى بە لاى عێراقه‌وەیە؛ بگره‌ پاره‌ى پێشمه‌رگه‌ و پاره‌ى كۆمپانیاكانى نه‌وت و بوودجه‌ى هه‌رێم بۆ ساڵى 2014 خۆی بە ‌ته‌نیا 16ترلیۆن دیناره‌.
نه‌شوان به‌رزنجى

هەواڵی پەیوەندیدار