موسلیم ڕەجەب: بە سەرکردایەتیی بارزانی کورد دەگاتە ئاوات

هەولێر-KDP.info-(موسلیح ڕەجەب) ئەندامی سەركردایەتیی حزبی سوسیالیستی دیموكراتی كوردستان، دەڵێ هەموومان چاومان لە گەڕانەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستانە كە هەواڵێكی دڵخۆشكەر بە خەڵكی كوردستان ڕابگەیێنێت؛ ئەو ڕۆژەیش هەر دێت کورد بە سەركردایەتیی سەرۆكی هەرێم بە ئاواتی خۆی دەگات و سەربەخۆیی ڕادەگەیێنێت.
(موسلیح ڕەجەب) ئەندامی سەركردایەتیی حزبی سوسیالیستی دیموكراتی كوردستان، وای بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوت: "سەردانی ئەمریكا و كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسە باڵاكانی ئەو وڵاتەدا، تایبەتمەندی و گرینگیی خۆی هەیە، پێویست بوو بچێت، بە هۆی ئەو شەڕەی تووشی كورد بووە، ئێمە پێوێستمان بە چەكی گران و پێشكەوتوو هەیە، دابینكردنی چەك چ لە ڕێگەی عێراقەوە بێت، چ لە ڕێگەی ئەمریكا ئەوە دانپێدانە بە هەبوونی كورد و ئەو ڕۆڵەی ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەیبینێت، ئێمە هەموومان چاوەڕوانی ئەوەین كە دوای گەڕانەوەی سەرۆكی هەرێم هەواڵێكی دڵخۆشكەر بە خەڵكی هەرێمی كوردستان ڕابگەیێنێت."
گوتیشی: " ڕۆژێك هەر دێت بە سەركردایەتیی سەرۆكی هەرێم، كورد بە ئاواتی خۆی بگات و سەربەخۆیی ڕابگەیێنێت، بۆیە ڕۆڵێكی گرنگی هەیە نەك تەنیا لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان، بەڵكو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییشدا، چونكە كەسێكی ناسراو و شۆڕشگێڕە، بۆ هەموو جیهان سەلماندوویەتی و كوردیش بەرەو سەربەخۆیی دەبات".
ڕابین شێروانی




