٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش بەرانبەر پێشمەرگە شكستی ڕاگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

تلكێف-KDP.info- بەرپرسێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، داعش خۆیان رایانگەیاندووە بەرانبەر بە پێشمەرگە شكستیان بردووە و، ژمارەیەكی زۆریشیان لەسەر دەستی هێزەكانی پێشمەرگە كوژراون.

بەرپرسی لقی 14-ی پارتیی دیموكراتی كوردستان (عیسمەت ڕەجەب) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دۆخی ناوشاری مووسڵ زۆر تێك چووە و داعش تەنیا لە بڵندگۆی مزگەوتەكانەوە بانگەشە بۆ خۆی دەكات، لە بەرەكانی جەنگیش هیچ جۆرە چالاكییەكیان نەماوە و تەنیا هێرشی بچووك دەكەنە سەر پێشمەرگە و دواتر دەگەڕێنەوە".
(رەجەب)گوتیشی: "خۆیان لە بڵنگۆی مزگەوتەكانەوە ئاماژە بە ژمارەی كوژراوەكانیان دەكەن كە لە بەرەكانی جەنگی پێشمەرگەدا كوژراون، ئەمەیش نیشانەی ئەوەیە كە داعش لە پاشەكشەدان و كوژراوی زۆریان هەیە".
بەرپرسی لقی 14-ی پارتی دەشڵێت: "بەشێكی زۆری ڕێگا سەرەكییەكانی باكووری پارێزگای مووسڵ لە دەست هێزی پێشمەرگەی كوردستاندایە، ئەمەیش وای كردووە ئابڵووقەی سەربازیی داعش بدرێت، بۆیە وەك ئاشكرایە تیرۆریستانی داعش لە باكووری مووسڵ نەماون، چونكە وەك پێشتر ناتوانن لە سووریاوە چەكیان بۆ بێت".


كارزان سەباح هەورامی

 
 

هەواڵی پەیوەندیدار