٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای بارزانی، هاوكاریی 800 خێزانی پەنابەر و 220 منداڵی كەمپەكانی باریكە و هەرشەمی كرد

سەرچاوە: KDP.info

عەربەت-KDP.info-  دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە شێوەیەكی بەردەوام لە سەرجەم كەمپەكاندا رۆژانە خۆراك و پێداویستیی جۆراوجۆر بەسەر پەناخوازاندا دابەش دەكات، لەو میانەیەیشدا لە كەمپەكانی هەرشەم و باریكە، هاوكاریی جۆراوجۆری 800 خێزانی پەناخواز و 220 منداڵی ئاوارە كرا.

لە بەردەوامیی خزمەتكردن بە پەناخوازان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رێگەی ئۆفیسەكانییەوە بە شێوەیەكی بەردەوام خۆراك و پێداویستیی جۆراوجۆری پەناخوازان دابین دەكات، لەو میانەیەیشدا ئەمڕۆ لە كەمپی هەرشەم ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دوو هەڵمەتدا بە هاوكاری لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتی پارسێلی خۆراك و پێداویستییان بەسەر 220 منداڵدا دابەش كرد، لە هەڵمەتی دووەمیشدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی NRC هەستان بە دابەشكردنی پێداویستیی خاوێنكردنەوە بەسەر 300 خێزاندا.
لە لایەكی دیكەوە و لە درێژەی كار و چالاكییەكانی ئۆفیسی سلێمانیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە كەمپەكانی عەربەت و باریكە بە شێوەیەكی بەردەوام هاوكاریی جۆراوجۆری پەنابەران دەكرێت، لە هەڵمەتێكیشدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ كۆمەڵەی خێرخوازیی قەتەری، هەستان بە دابەشكردنی خۆراك و پێداویستیی پاككەرەوە و جلوبەرگی جۆراوجۆر بەسەر 450 خێزانی كەمئەندام و نەخۆش و كەمدەرامەتی كەمپەكەدا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار