گرتووخانەی خاڵس شكێنرا و 36 كوژراو هەیە.. 40 زیندانییش هەڵاتوون

بەغدا-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی عێراق ڕایگەیاند، زیندانیكراوەكانی گرتووخانەی خاڵس، گرتووخانەكەیان شكاندووە و لە ئەنجامدا شەڕ لە نێوان پۆلیس و زیندانیاندا رووی داوە و، 36 كوژراو هەیە.
"ئەسۆشیەیت پرێس" لە زاری گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق عەمید (سەعد مەعان) بڵاوی كردووەتەوە: "لە ئەنجامی شكانی گرتووخانەی خاڵس لە خۆرهەڵاتی عێراق، چل كەس لە زیندانیكراوان هەڵاتوون، هاوكات شەڕیش ڕووی داوە و كوژرانی شەش ئەفسەری پۆلیس و (30) زیندانیكراوی لێ كەوتووەتەوە".
(مەعان) گوتیشی: "شكانی گرتووخانەكە لە نێوان زیندانیكراوەكانی گرتووخانەی خاڵس لە پارێزگای دیالە بووە كاتێك پاسەوانەكان بە دەم حاڵەتەكەوە رۆییشتوون، چەكەكانیان لێ ستێندراوە، لە كاتێكدا لە گرتووخانەكەدا سەدان زیندانیكراو هەن".
و:خەسرەو حەمەڕەشید




