٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەغدا بە رێككەوتنەكەوە پابەند نییە.. تەنیا لە راگەیاندن باسی بەشەبوودجەی پێشمەرگە كراوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەغدا تەنیا بۆ راگەیاندن باسی لەوە كرد بەشەبوودجەی پێشمەرگە دەنێرن، ئەگەر نا ١٧%ـی بەشەبوودجەی هەرێمیشیان رەوانە نەكردووە. جەختیشی كردەوە كە، "ئەگەر بەغدا بە رێككەوتنەكەی لەگەڵ هەرێم پابەند نەبێت، داوا دەكەین حكوومەتی هەرێم نەوت هەناردە نەكات و دنیایشی لێ ئاگادار دەكەینەوە".

بڕیاردەری لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (شاخەوان عەبدوڵڵا) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بەغدا تەنیا بۆ راگەیاندن باسیان لەوە دەكرد بوودجەی پێشمەرگە رەوانە دەكەن، ئەگەر نا ئەو پارەیەی رەوانەیان كردووە ناكاتە ١٧%-ی بوودجەی هەرێمی كوردستان".
(شاخەوان) گوتیشی: "ئامادەین هەموو كارێك بكەین بۆ ئەوەی بەشەبوودجەی هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت، بەڵام بەغدا زۆر لاوازە لەپابەندبوون بە رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان."
بڕیاردەری لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەران پێوەست بە پابەندنەبوونی حكوومەتی عێراقیش گوتی: "ئەگەر بەغدا بەردوام بێت لە پابەندنەبوونی بە رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان، لە بەغداوە گوشار لەسەر حكوومەتی هەرێم دروست دەكەین بۆ ئەوەی نەوت هەرنادە نەكات" .
راشیگەیاند: "ئێمە هەموو لایەكمان لەوە ئاگادار كردووەتەوە كە بەغدا پابەند نییە بە رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان و، پێش چەند رۆژێك خۆم لەو بارەیەوە لەگەڵ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق قسەم كردووە و ئەگەر بەردەوام بن لە پابەندنەبوون، دنیای لێ ئاگادار دەكەینەوە".
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار