سەركردەیەكی داعش كوژرا.. تیرۆریستان بڕیاری نوێ دەردەكەن

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسێكی پارتی دەڵێت، داعش بڕیاری داوە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا هەموو نۆڕینگە تایبەتەكانی مووسڵ دابخرێن و، لە گوتاری هەینیشدا دووپات كرایەوە كە هەر كەسێك بە تاشینی ریش و كورتكردنەوەی سمێڵەكانییەوە پابەند نەبێت، سزا دەدرێت.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "چەكدارانی كەتیبەكانی مووسڵ هێرشیان كردە سەر سەركردەیەكی داعش بە ناوی (مەلا ئەحمەد ئەلكورانی) كە ناسراوە بە (ئەبو عەبدولمەلیك) لە ناوچەی بەكر لە لای چەپی مووسڵ و لە ئاكامدا كوژرا".
(رەجەب) گوتیشی: "تیرۆریستانی داعش بڕیاریان داوە هەموو نۆڕینگە ئەهلییەكان لەناو شاری مووسڵ دابخەن و پێویستە ئەو بڕیارە تاوەكو٣٠ ڕۆژ جێبەجێ بكرێت".
بەرپرسی لقی 14-ی پارتی ڕوونیشی كردەوە، گوتاری هەینی دوێنێی تیرۆریستانی داعش تایبەت بوو بەو بڵاوكراوانەی كە پێش چەند رۆژێك دەركراون و بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش كراون، بە تایبەت بڕیاری نەتاشینی ریش و كورتكردنەوەی سمێڵ و، خەختیش كراوەتەوە كە هەر كەسێك سەرپێچی بكات، سزا دەدرێت."
بڵند ئیبراهیم




