٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە گورزێکی دیکەی لە داعش وەشاند

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە سنوونێ و شنگال هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە، لەو هێرشەدا 25 تیرۆریست كوژراون و بە دەیانی دیكەیش بریندار بوون و زیانێكی زۆری ماددیشیان بەركەوت.
عەقید )نادر خەمۆ) فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئەمڕۆ تیرۆیستان لە سنوونێ و شنگال هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بەڵام لە ئاکامدا تیرۆریستان 3 ئۆتۆمبێلیان لێ سووتا و 25 تیرۆریستیش کوژران و دەیانی دیكەیشیان لێ بریندار بوونە.
گوتیشی، هەر جارێك تیرۆریستانی داعش لەو سنوورە هێرشیان كردبێتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە هیچیان بە ساغی نەگەڕاونەتەوە و هەموویان كوژراون.
رابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار