٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەیڤد کامیڕۆن بردیەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەریتانیا-KDP.info-پارتەکەی (دەیڤد کامیرۆن) لە هەڵبژاردنی دوێنێی پەرلەمانی بەریتانیادا زۆرینەی کورسییەکانی دەستخستووە و، تەنانەت دەتوانن بە تەنیا بچنە حوکمەوە و کابینەی نوێیەکەی حکوومەت پێک بهێنن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی (بی‌بی‌سی) پارتیی پارێزگارانی بەریتانیا کە (دەیڤد کامیڕۆن) سەرۆکایەتی دەکات، توانیویەتی لەو هەڵبژاردنەی دوێنێدا (٣٢٩) کورسی بۆ پەرلەمان مسۆگەر بکات،بەو ئەنجامەیش پارتەکە دەتوانێت بە تەنیا حکوومەتی داهاتووی بەریتانیا پێکبهینێت و تەنانەت ٣ کورسیشی لەو رێژەیی دەنگ پترە، کە بۆ پێکهینانی حکوومەت پێویستە.
بەگوێرەی راپۆرتەکەی بی بی سی، زۆرینەی پارتەکانی بەریتانیا ژمارەی دەنگیان بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی رابردوو کەم کردووەتەوە؛ ئەوەی کە کاریگەری گەورەی هەبووە لەسەر ئەو ئەنجامە خراپەی پارتیی کرێکارانی رکابەری پارتیی پارێزگاران، پارتیی نیشتمانی سکۆتلەندا بووە کە جاران زۆرینەی خەڵکی ئەو ناوچەیە دەنگیان بە پارتی کرێکاران دەدا، بەڵام ئەو جارەیان دەنگیان داوەتە پارتیی نیشتمانی سکۆتلەندا.
(دەیڤد کامیڕۆن) سەرۆکی پارتیی پارێزگاران، وێڕای دەربڕینی دڵخۆشی بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، گوتیشی هێشتا زووە بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی.
(دەیڤد کامیڕۆن) گوتیشی، دەمەوێت هەموو بەریتانیا پێکەوە کۆ بکەمەوە، هیوایشی خواست بتوانێت حوکمێکی دادپەروەری بۆ هەمووان و دەوڵەتێکی بەهێز پێک بهێنێت. دوپاتیشی کردەوە کە پابەند دەبێ بە بەڵێنەکانییەوە لەسەر ئەو پلانە ئابوورییەی کە هەیبووە و، هەروەها ئەنجامدانی ڕیفراندۆمێکیش بۆ مانەوە یان نەمانەوەی بەریتانیا لە یەکیەتیی ئەورووپا دا.
و/ خالید ئەحمەد

هەواڵی پەیوەندیدار