٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەڵکی مەهاباد گڕیان گرتووە؛ دەیانەوێ بزانن کچە کوژراوەکە چۆناوچۆن کەوتووەتە خوارەوە

سەرچاوە: KDP.info

مەهاباد -KDP.info- لەوەتی هەواڵی مەرگە دڵتەزێنەەکەی (فەریناز خەسرەوانی) لە هۆتێل تارای مەهاباددا بڵاو بووەتەوە، خەڵک خرۆشاون؛ خۆپیشاندەران هێشتا دانەمرکاونەتەوە و تووڕەنە.

دەیان مەهابادی لە داخی  لەبەر مەرگە دڵتەزێنەکەی کچە کارمەندێکی هۆتێل تارای ئەو شارە، چوونەتە بەردەم هوتتێلەکە و، لە چۆنیەتیی مردنەکەی (فەریناز خەسرەوانی) دەپێچنەوە. پۆلیسیش بە گازی فرمێسکڕێژ بەر بووەتە خۆپیشاندەران و، لێیان بووەتە شەڕ و، چەند خۆپیشاندەرێکیش دەستگیر کراون.
(فەریناز خوسرەوانی) لە نهۆمی چوارەمی هۆتێل تارای مەهابادەوە کەوتووە خوارەوە و، ئەمری خوای کرد؛ ئەو ڕووداوە لێکدانەوەی جیاوازی لێ کراوە و، کەسێکیش بەو هۆیەوە دەستگیر کراوە. خۆپیشاندەران ئاگریان بەر داوەتە هۆتێلەكە.

قایمقامی مەهاباد بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی گوت: "پێویستە خەڵک چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بکەن بۆ دیاریکردنی هۆكاری مردنەکەی فەریناز".
بنەماڵەی فەرینازیش دەڵێن: "چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانین بۆ دەرکەوتنی ڕاستییەکان."

هەواڵی پەیوەندیدار