پێشمەرگە هێرشێکی داعشی تێک شکاند

شنگال-KDP.info-فه‌رمانده‌ى لیواى 12ـی هێزى پێشمه‌رگه له شنگال دەڵێ، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه هێرشێكى تیرۆریستانى داعشیان له ڕۆژئاواى شنگال تێك شكاند، تیرۆریستێکى زۆریشیان لێیان کوشتووە.
عه‌مید (عێزه‌دین سه‌عدۆ) فه‌رمانده‌ى لیواى 12ـى هێزى پێشمه‌رگه له شنگال به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت: "ئەمڕۆ تیرۆریستانى داعش هێرشیان هێنایە سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمەرگە لە گه‌ڕه‌كى قه‌ڵاى سمایل‌به‌گ (ناسراو بە شگالی کۆن) لە ڕۆژاوای شنگالدا؛ پیشمه‌رگه به چه‌كى قورس و جۆراوجۆر لێیان هاتنە دەست و، بە ماوەیەکی کورت تێکیان شکاندنەوە."
عه‌مید (عێزەدین) گوتیشى: "پاشان فڕۆكه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان گه‌یشتن و زیاتر له 12 بنكه‌ى تیرۆریستانى داعشیان بۆردوومان كرد؛ لەو بۆردومانه‌دا زیاتر له 10 تیرۆریستى داعش كوژراون و، بە هاوارهاوارەکەیاندا دیار بوو کۆمەڵێکیشیان لێ بریندار بووە."
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى هێزى پێشمه‌رگه دەیشڵێت، ئێستا ڕه‌وشه‌كه ئارامه و پێشمەرگە بارودۆخەکەی بە تەواوەتی بەرزەفت کردووە.
نه‌شوان به‌رزنجى




