٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

١٥٠٠ خێزانی کوردی شەبەک گەڕاونەتەوە هەرێم

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-تا ئێستا ١٥٠٠خێزانی کوردی شەبەک لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان؛ تا مانگێکی دیکەیش هیچ شەبەکێک لە شارەکانی عێراق نامێنێ و گشتی روو دەکاتە هەرێمی کوردستان.

نوێنه‌رى كوردانى شه‌به‌ك له‌ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى مووسڵ (غه‌زوان داودى)  به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند:" له‌ پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق تا ئێستای لەگەڵدا بێ، حەوت کاروان لە کوردانی شەبەک گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان دەکاتە ١٥٠٠ خێزان".
(غه‌زوان داودى ) گوتیشى: تا مانگێکی دیکە هیچ کوردێکی شەبەک لە شارەکانی دیکەی عێراق نامێنێ و گشتیان ناویان تۆمار کردووە و رۆژانە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
نه‌شوان به‌رزنجى
 

هەواڵی پەیوەندیدار