شاندێكى په‌رله‌مانى كوردستان دەچنە به‌غدا

هەولێر-KDP.info- سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگەیاند، له‌م دوو حه‌فته‌یه‌دا شاندێكى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ن و، بە گێرەی دەرفەت بۆ چه‌ندین پرسى گرنگ چاویان به سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق ده‌كه‌وێت.
سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان ( فه‌خره‌دین قادر) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "خۆی کاتی خۆیشی بڕیار بوو چەند ئەندام په‌رله‌مانێکى كوردستان بڕیار بوو سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ی؛ جا حه‌فته‌ى دابێت یاخود حه‌فته‌ى دواتر دەچین بەغدا و، سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تى و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان دەکەین."
(فه‌خره‌دین قادر) گوتیشى: "ئه‌م سه‌ردانه‌مان تایبه‌ت ده‌بێت به په‌یوه‌ندیى نێوان ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وه‌كو باڵاترین ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانى كوردستان كه كۆمه‌لێك پڕۆژه‌یاسا هه‌یه قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ین و، ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ى نێوان لیژنه‌كانى په‌رله‌مان كه وه‌كو یه‌كن له په‌رله‌مانى عێراق گفتوگۆى له‌سه‌ر بكه‌ین؛ خۆی کاتی خۆیشی سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق سه‌ردانى په‌رله‌مانى كوردستانى كردووه و، له ئاستى لیژنه‌كاندا په‌یوه‌ندى باش هه‌یه؛ لیژنه‌كان چه‌ند جارێک پێکەوە دانیشوونە؛ پێویسته ئێمه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتننانه‌ى له نێوان هه‌ردوو لاماندا هەیه سه‌رۆكایه‌تیه‌كان هه‌ركه‌س له‌لاى خۆیه‌وه به‌پێى تایبه‌تمه‌ندیی خۆى كار له‌سه‌ر ئه‌و مه‌له‌فانه بكه‌ن وه‌كو ڕێككه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا و پرسى بوودجه به‌مه‌ش نیازپاکیی هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌یێنین مه‌له‌فه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كه‌ین و، له نزیكیشه‌وە گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین تا بزانین به‌غدایش تا چه‌ند پابه‌ند ده‌بێت و نابێ؛ ده‌بێت داكۆكى بكه‌ین له‌و مافانه‌ى هه‌مانه."
سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان گوتیشى، له‌وانه‌یه كۆمه‌لێك دیدار و سه‌ردانمان هه‌بێت ده‌گونجێت له‌گه‌ل سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆكى پارته سیاسییه‌كان و مه‌رجه‌عه باڵاكانى شیعه‌یشدا كۆ ببینه‌وه.
نه‌شوان به‌رزنجى




