دەبێت بەغدا 302 ملیار دیناری دی بۆ هەرێم بنیرێت

هەولێر-KDP.info-پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێ، بەدەر لەو پارەییەی بەغدا خستوویەتییە سەر حیسابی بانكی هەرێم، پێویستە 302 ملیار دیناری دیکەیش بۆ هەرێم رەوانە بکات.
(مەسعود حەیدەر) ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، حكوومەتی عێراقی یاساو رێساكان بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان لەسەر هەناردەكردنی نەوت رەچاو ناكات ئاخر لەماگی نیساندا هەرێم زیاتر لە ٤٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەناردە كردوە، واتا لە مانگی نیساندا ١٣ ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە كە پارەكەی دەكاتە ٦٩٨ ملیۆن دۆلار کەچی بەغدا تەواوی پارەکەی نەناردووە.
(مەسعود حەیدەر)گوتیشی: ئەم پارە بە دینار زیاتر لە ٨٠٠ ملیار دینار عێراقی دەكات، كەچی حكوومەتی عیراق 548 ملیار دیناری رەوانە كردووە، بۆ مانگی نیسان پشكی هەرێم ٨٥٠ ملیار دینارە، بۆیە دەبێت بەغدا 302 ملیار دیناری دیکەیش بۆ هەرێم بنێرێت.
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی و ئابووری پەرلەمانی عێراق هێما بۆ ئەوە دەكات، بەهۆی نەناردنی پشكی تەواوی هەرێم بانگێشتی وەزیری نەوت و وەزیری دارایی عێراق بۆ پەرلەمان دەكەن.
یەحیا سابیر




