ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌رله‌نوێ بڕیاری ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفالی ده‌ركرد

هەولێر-KDP.info-له نووسراوێكدا ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌رله‌نوێ بڕیاری ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفالی ده‌ركرد و بۆ جارێکی دیکە گشتاندنی بۆ بڕیارەکە کردەوە.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان دەڵێن، دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ كه‌سوكار و نوێنه‌ر و رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به كه‌یسی ئه‌نفال چه‌ند فه‌رمانێكی ده‌ركردووه كه داواكاری كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانیش بووه.
له نووسراوێكدا کە کۆپیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان نێردراوە ئەنجوومەنی دادوەری، یه‌كێك له‌و فه‌رمانانەی جه‌ختكردنه‌وه‌یە له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی یاداشته‌كانی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال، كه كاتی خۆی له 5/5/2011 ده‌ركرابوو و ئێستا دووباره گشتاندنی به‌سه‌ر گشت دادگاكان‌دا بۆ کراوە و بڕیاردراوه كاری پێویست ئه‌نجام بدرێت و هه‌روه‌ها له هۆی دواكه‌وتنی جێبه‌جێ نه‌كردیشی ئاگادار بكرێنەوە.
هه‌روه‌ها له بڕیاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریدا ئه‌وه‌یه كه داواكاری گشتی به‌دواداچوون بكات و رێكاری یاسایی بگرێته به‌ر له كه‌مته‌رخه‌می له جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا. له بڕیارێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كه له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كه نوێنه‌رانی داواكاری گشتی و كه‌سوكاری ئه‌نفالیش له خۆده‌گرێت ئه‌ویش بۆ به‌دواداچوون بۆ پرسی نه‌مانی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق كه تایبه‌ت بوو به‌و كه‌یسانه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له نووسراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، چونكه كه‌یسی ئه‌نفال كه‌یسێكی نیشتمانیه، بۆیه پێویستی به پاڵپشتی تێكڕای هه‌موو داموده‌زگاكان هه‌یه‌و بۆیە ته‌نیا ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری نیه، جه‌ختیش له پاڵپشتی و پشتیوانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش ده‌كاته‌وه.




