پنتاگۆن: ستراتیژییه‌تی سوپای عێراق بۆ بێجی هه‌ڵه‌یه

واشنتن-KDP.info- گوته‌بێژی پنتاگۆن، پلانی شه‌ڕی سوپای عێڕاق بۆ كۆنتڕۆڵكردن و پاراستنی پاڵاوگه‌ی بێجی به "ستراتیژییه‌تی هه‌ڵه" ناو ده‌بات و ده‌ڵێت: "ئه‌مه شه‌ڕێكی قورس ده‌بێت و له ئێستادا روونه كه ئاڕاسته‌كه‌ی هه‌ڵه‌یه".
ڕۆیته‌رز بڵاوكراوه‌یه‌كی گوته‌بێژی پنتاگۆن (كۆلۆنێل ستیڤ وارن)ـی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت: "شه‌ڕِی عێراقییه‌كان بۆ پاراستنی گه‌وره‌ترین پاڵاوگه له وڵاته‌كه‌دا له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش، به ئاراسته‌یه‌كی هه‌ڵه‌دا ڕۆییشتووه و پێشبینییه‌كانی ئه‌نجامه‌كانی شه‌ڕه‌كه‌یش ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه".
(وارن) ڕوونیشی ده‌كاته‌وه: "ئه‌مه شه‌ڕێكی قورس ده‌بێت و له ئێستادا روونه كه ئاڕاسته‌كه‌ی هه‌ڵه‌یه و تا ئێستایش كات ماوه بگۆڕدرێت، له‌م قۆناخه‌دا زۆر نه‌گونجاوه كه پێشبینی بكرێت چۆن بچیته ناو یارییه‌كه‌وه".
پێشتر ڕۆیته‌رز بڵاو كردبووه‌وه كه، تیرۆریستانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌شێكی كۆمه‌ڵگای پاڵاوگه‌ی بێجی له باكووری عێراقدا گرتووه.
و: خه‌سره‌و حه‌مه‌ڕه‌شید




