زێرەڤانی هەواڵێکی لڤین بە درۆ دەخاتەوە

هەولێر-KDP.info-فەرماندەی هیزەکانی زێرەڤانی لە راگەیاندراوێکدا هەواڵێکی گۆڤاری لڤین بە درۆ دەخەنەوە سەبارەت بەو هەواڵەی کە
"دوێنێ سێشه‌ممه 5/5/2015، به ناونیشانى (وێنە: نەقیبێكی هێزەکانی زێرەڤانیی پارتی… هەڵەبجە دروستکەری داعشە و دەستی سەدام لە سەرتان زیاد بێت)، بڵاو كرابووەوە"، زێرڤانی جەخت دەکاتەوە، ئەو کەسە بە هیچ شێوەیەک سەر بە فەرماندەی زێرەڤانی نییە.
دەقی ڕاگەیێندراوەکەی فەرماندەی زێرەڤانی:
به داخه‌وه هه‌ندێك سایت و كه‌ناڵى میدیایى له پێناو خزمه‌تكردنى ئه‌جێنداى ده‌ره‌كى و به مه‌به‌ستى دروستكردنى گومان و دڕدۆنگى له نێوان هێزى پێشمه‌رگه‌ى زێرەڤانى و خه‌ڵكى كوردستان به گشتى و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان به بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى ناڕاست و هه‌ڵبه‌ستراو ده‌یانه‌وێت كه‌لێن و درز له‌و متمانه‌یه درووستبكه‌ن كه خه‌ڵكى كوردستان به هێزى پێشمه‌رگه‌ى زێرەڤانى هه‌یانه و به‌و كاره‌شیان خزمه‌تى داعش ده‌كه‌ن و ئاو ده‌كه‌نه ئاشى ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌وه.
دوێنێ سێشه‌ممه 5/5/2015، سایتى (لڤین‌پرێس) هه‌واڵێكى دوور له ڕاستى و بێبنەمای به ژماره (24423) و به ناونیشانى ((وێنە: نەقیبێكی هێزەکانی زێرەڤانی پارتی… هەڵەبجە دروستکەری داعشە و دەستی سەدام لە سەرتان زیاد بێت))ـی بڵاو كردووه‌ته‌وه. ئێمه له ڕاگه‌یاندنى فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى زێرەڤانییەوە ڕایده‌گه‌یێنین، كه ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى وێنه‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه، له ڕیزى هێزى پێشمه‌رگه‌ى زێرەڤانیدا نییه و به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ر به فه‌رمانده‌ییه‌كه‌مان نییه و، ته‌نیا به وێنه‌گرتنى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یه‌كى به‌ڕێزى پێشمه‌رگه، ناكرێت بڵێن سه‌ر به فه‌رمانده‌یى زێرەڤانییه.
ده‌بووایه ئەو سایتە ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستى له گه‌یاندنى زانیاری و كارى ڕۆژنامه‌وانییه، لانیكه‌م په‌یوه‌ندییەکی به ڕاگه‌یاندنى زێرەڤانییه‌وه بكردایە و له ڕاست و درۆى زانیارییه‌كانى دڵنیا بێته‌وه، وه‌ك ئه‌ركێكى ڕۆژنامه‌وانى و له‌به‌رچاوگرتنى ئیتیكى كاره‌كه‌یان پێویست بوو به‌دواداچوون بكه‌ن.
هه‌روه‌ها دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه، كه پێشمه‌رگه‌ى زێرەڤانى هێزێكى ڕێكخراوى یاساییه و جلوبه‌رگى تایبه‌تى خۆى هه‌یه و لۆگۆى زێرەڤانى به جلوبه‌رگى هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانه‌وه هه‌یه و ته‌نیا به سه‌یركردنى وێنه‌كه ده‌بووایه ستافى به ناو ڕۆژنامه‌نووسانى (لڤین‌پرێس) بزانن ئه‌و كه‌سه سه‌ر به زێره‌ڤانى نییه، به‌ڵام كاركردنى ئه‌و ستافه به ڕق و كینه به‌رامبه‌ر به هێزى پێشمه‌رگه‌ى زێرەڤانى له هه‌موو به‌هایه‌كى كارى میدیایى و ئیتیكى پیشه‌ى ڕۆژنامه‌وانى دوورى خستوونه‌ته‌وه.
پێویسته ئه‌وهی‌ش بڵێین پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه پشتیوانێكى به‌هێز و سه‌ره‌كیى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانییه و له‌و یەک ساڵەی ڕابردووى شه‌ڕى به‌رگرى هێزى پێشمه‌رگه دژ به تیرۆریستانى داعش خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه و پێشمه‌رگه‌كانى زێرەڤانى سه‌ر به‌و پارێزگایه چه‌ندین شه‌هیدیان به‌خشیوه‌ته كوردستان و، هه‌روه‌ها نزیكه‌ى نیوه‌ى ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌ى فه‌رمانده‌یى هێزه‌كانى زێرەڤانى خه‌ڵكى سنوورى پارێزگا سه‌ربه‌رزەکەى هه‌ڵه‌بجه‌ن و ڕۆڵێكى دیار و به‌رچاویان له به‌ڕێوه‌بردن و به‌رپرسیارێتى ئیدارى و سه‌ربازى له ناو فه‌رمانده‌یى زێرەڤانى هه‌یه.
ده‌مێنێته‌وه بپرسین، بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى ناڕاست و چه‌واشه‌كارانه دژ به هێزه‌كانى فه‌رمانده‌یى زێرەڤانى بۆچى و له پێناو چیدا؟ ئەرێ كێن ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت متمانه‌ى نێوان خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ى زێرەڤانى نه‌هێڵن و به‌و كاره‌یان ده‌یانه‌وێت خزمه‌تى كێ بكه‌ن، جگه له ڕێكخراوى تیرۆریستى داعش؟
ئێمه به چاوى ڕێزه‌وه ده‌ڕوانیینه كارى ڕۆژنامه‌وانى بۆ خزمه‌تى دۆزى كورد و وشیاركردنه‌وه‌ى هاووڵاتیان و گواستنه‌وه‌ى زانیارى ڕاست و درووست بۆیان، به‌ڵام بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى ژه‌هراوى و دوور له ڕاستیى كارى ڕۆژنامه‌وانیانه نییه و كارى ده‌زگاى سیخوڕ‌ى و باندى به‌كرێگیراوى دوژمنانى گه‌له‌كه‌مانه.
لێره‌وه‌شه‌وه ڕایده‌گه‌یێنین به مافى خۆمانى ده‌زانین ڕێكارى یاسایى دژ به هه‌ر سایت و كه‌ناڵێكى میدیایى بگرینه به‌ر، ئه‌گه‌ر بێت و، به مه‌به‌ست، كار بۆ شكاندنى وره‌ى پێشمه‌رگه و ناوبانگى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێرەڤانى بكات.
ڕاگه‌یاندنى فه‌رمانده‌یى زێرەڤانى
6ى ئایار/ مایۆى 2015




