٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای دادگای فیدڕاڵی پێویستی بە ٢١٩ دەنگە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەگەر لە پڕۆژەیاسای دادگای فیدراڵی داواکاریەکانمان جێبەجێ نەکرێت دەنگی پێ نادەین و، کۆبوونەوەکەی پەرلەمان بایکۆت دەکەین.

بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق(نەدا میرگەسۆری) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پڕۆژەیاسای دادگای فیدراڵی بۆ سبەی دواخرا، لەبەر ئەوەی ڕێککەوتنی لەسەر نەکرابوو، چونکە ئێمە وەکو ھەموو کوتلە کوردییەکان تێبینیمان لەسەر ئەو پڕۆژەیاسایە ھەیە، بە تایبەت لەبارەی ئەو بڕیارانەی ئەو دادگایە دەیدات، چونکە لە مادەی ١٢ـی بڕگە یەک باس لەوە دەکات کە دادگا بڕیار لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا بە دوو لەسەر سێی دەنگەکان دەدات، بەڵام ئێمە داوامان کردووە بە ڕێککەوتن و بە کۆی دەنگ بێت، بۆیە نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن."
(نەدا میرگەسۆری) گوتیشی، کوتلەکان بەردەوام لەگفتوگۆکردن لەبارەی ئەو پڕۆژەیاسایە بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن، ئەگەر نەگەنە ڕێککەوتن ئێمە سبەی دەنگ بەو پڕۆژەیاسایە نادەین و، دێینە دەرەوە بۆ ئەوەی نیسابی یاسایی ئەندامان تەواو نەبێت و پەسەند نەکرێ.
جێی ئاماژەیە، پەسەندکردنی ئەو پڕۆژەیاسایە پێویستی بە ٢١٩ دەنگ ھەیە تاوەکو پەسەند بکرێت.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار