حاجى مه‌كى به‌ره‌و به‌ریتانیا به‌ڕێ ده‌كه‌وێت..سەعید پشدەری: هەرچی پێویست بێ بۆی دەکەین

سلێمانی -KDP.info- ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كوردستان له شارى سلێمانى، (حاجی مه‌كی) ناسراو به (عه‌لی ئەفه‌نی)، ماوه‌یه‌كه زۆر نەخۆشە؛ به‌رپرسى لقى 4 ده‌ڵێت، هه‌رچى پێویست بكات كردوومانه و ده‌یكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشییه‌كه‌ى.
ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان بە تەلەفۆن په‌یوه‌ندیى کرد بە (حاجى مه‌كى) هونه‌رمه‌ندى گه‌وره‌ى كوردستانەوە؛ (حاجى مه‌كى) ڕایگه‌یاند:"كه بارى ته‌ندروستى به‌ره‌و باشتر ده‌چێت و بڕیار وایه 15 ڕۆژى تر به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردن بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌ى به‌ره‌و وڵاتى به‌ریتانیا به‌ڕێ بكه‌وێت.
(حاجى مه‌كى) گوتیشى: "له یه‌كه‌م ڕۆژى نه‌خۆشكه‌وتنه‌كه‌مه‌وه تا ئێستا مه‌كته‌بى سیاسیی پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان، به تایبه‌ت لقى 4 هه‌موو هاوكارى و كارئاسانییه‌كیان بۆ كردووم و ته‌خسیریان نه‌كردووه بۆ چاره‌سه‌كردنى نه‌خۆشییه‌كه‌م و بریاریشه چه‌ند ڕۆژێكى تر به‌ره‌و وڵاتى به‌ریتانیا به‌ڕێم بكه‌ن، بۆیه سوپاسى ئه‌رك و ماندووبوونیان ده‌كه‌م.
پێوه‌ست به تێكچوونى بارى ته‌ندروستى هونه‌رمه‌ند (حاجى مه‌كى) مه‌كیش (سه‌عید سه‌لیم پشده‌رى) به‌رپرسى لقى 4ى پارتى به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "لەوەتی (حاجى مه‌كی) نەخۆش کەوتووە، ئاگادارین و، له نزیكه‌وه سه‌ردانى ماڵیانمان كردووه و هه‌نگاومان ناوه بۆ هه‌موو ئه‌و كارانه‌ى كه پێویسته بۆ باشبوونى بارى ته‌ندرووستى به‌ڕێزیان، بۆ ئێستا و بۆ داهاتووش هه‌رچى پێویست بكات كردوومانه و ده‌یكه‌ین و خۆشمان به به‌رپرس ده‌زانین له به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ر كردنى نه‌خۆشییه‌كه‌ى (حاجى مه‌كى)."
به‌رپرسى لقى 4ـی پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له سلێمانى گوتیشى: "(حاجى مه‌كى) یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنانه‌ى كه مڵكى نه‌ته‌وه‌ى كورد و خه‌ڵكى كوردستانه، وه‌ك چۆن به به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانى خزمه‌تێكى گه‌وره‌ى به بوارى هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانى كوردستان كردووه، ئا‌وایش ئه‌ركى هه‌موومانه له‌م كاتەدا كه (حاجى مه‌كى) پێویستى به هاوكارى و ده‌ستگیرۆیى ئێمه بێت به‌و شێوه‌یه له خزمه‌تیدا بین، ئه‌ركیشمانه ئه‌وه‌ى له ده‌ستمان بێت بۆى بكه‌ین.




