بەغدا 543ملیار دیناری خستە سەر حیسابی هەرێم

هەولێر-KDP.info- سەرچاوەیەک لە بانكی ناوەندیی هەرێمی كوردستانەوە دەڵێت، ئەمڕۆ 6ـی ئایاری 2015 وەزارەتی داراییی عێراق بڕی 543ملیار دیناری خستووەتە سەر حیسابی بانكی هەرێم.
سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندیی هەرێم بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "حکوومەتی عێراق ئەمڕۆ بڕی 543ملیار دیناری خستە سەر حیسابی بانکی هەرێم. ئەو 543ملیار دینارە پارەی بوودجەی مانگی نیسانە." هەڵبەت چەند ڕۆژێکی پێ دەچێت هەتا پارەكە بگاتە هەرێمی كوردستان و، مووچەی مانگی ئاداری پێ بدرێت.
لەمەوبەر ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان بڵاوی كردبوویەوە بوودجە مانگانەکە، لە بەغدا دەگاتە هەرێمی كوردستان و، حەفتەی دابێ مووچەی مانگی 3ی فەرمانبەرانی لێ دەدرێت.
یەحیا سابیر




