2.2 ملیۆن عێڕاقى به‌هۆى داعشه‌وه ئاواره بوون

به‌یرووت-KDP.Info- رێكخراوێكى مافى مرۆڤی جیهانى له توێژینه‌وه‌یه‌كیدا ژماره‌ى ئاواره‌كان كه بۆ هۆى شه‌ڕى داعشه‌وه، ماڵ و زێدی خۆیان جێ هێشتووه ده‌خاته ڕوو و، به‌وپێیه ته‌نیا له عێراق 2.2 ملیۆن كه‌س ده‌بن.
(ئه‌سۆشه‌یتد پرێس) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، گرووپى ڕێكخراوى مرۆڤایه‌تیى نۆروێژى ده‌ڵێت، ئاواره‌بوونی هاووڵاتیان له جیهاندا گه‌شتووه‌ته 38 ملیۆن و له‌وانه‌ش 2.2 ملیۆنیان به ته‌نها عێڕاقین، كه خانوو و ماڵیان به جێ هێشتووه، ئه‌مه‌یش به هۆى زه‌بر و سته‌می گرووپى تیرۆریسته‌كه‌ى داعشه‌وه‌یه له‌و ناوچانه‌ى ده‌ستیان به‌سه‌ریدا گرتووه.
توێژینه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌نته‌رى ئاواره نێوخۆییه‌كان له نۆروێژ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه بڵاو كرایه‌وه و تێیدا هاتووه، 11 ملیۆن له‌م ژماره‌یه ئه‌م ساڵ بێ سه‌رو شوێن بوون و زۆربه‌شیان به‌هۆى شه‌ره‌كانى سوریا و عێڕاق و باشوورى سوودان و نه‌یجیریا و كۆمارى سه‌ربه‌خۆى كۆنگۆ بوونه كه ڕێژه‌ى له سه‌دا شه‌ستیان له‌م شوێنانه بووه.
رێكخراوه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، به‌لاى كه‌مه‌وه، 1.1 ملیۆن سووریایی له ساڵى ڕابردووه و ماڵ و حاڵیان به جێ هێشتووه.
و.خه‌سره‌و حه‌مه‌ڕه‌شید




