٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە حەسەکە تەقینەوەیەک ڕووی دا و هێزەکانی ئەسەدیش تۆپبارانیان کرد

سەرچاوە: KDP.info

حەسەکە-KDP.info-  سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، خۆکوژێک چووە نێو ناوەندی چەکدارکردنی زۆرەملێی پارتیی یەکێتیی دیموکرات(پەیەدە) لە حەسەکە و خۆی تەقاندەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پێگەی هەواڵی (ئەنەکەسە)، ئەم بەیانییە، خۆکوژێک کە پشتێنی مینڕێژکراوی بەستبوو خۆی گەیاندووەتە ناوەندی چەکدارکردنی زۆرەملێی (پەیەدە) و لە ئاکامدا قوربانی لێ کەوتووەتەوە.
هەر ئەمڕۆ، هێزەکانی ڕژێمی (ئەسەد) گەڕەکەکانی موفتی و ساڵحییەی شاری حەسەکەی بۆردوومان کردووە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار