کۆشکی سپی: ئۆباما و بایدن، پشتیوانیى به‌هێز و به‌رده‌وامی ئه‌مه‌ریكایان بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه

واشنتن-KDP.info- کۆشکی سپی لە ڕاگەیێندراوێکی فەرمیدا دەربارەی كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ (سەرۆک بارزانی) سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا، سەرۆکی ئەمەریکا(باراک ئۆباما) و جێگرەکەى (جۆ بایدن)، دووپاتى پشتیوانیى به‌هێز و به‌رده‌وامی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكایان بۆ هه‌رێمى كوردستانى عێراق و گه‌لى كورد كرده‌وه.
دەقی ڕاگەیێندراوی کۆشکی سپی کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان نێردراوە:
سه‌رۆك ئۆباما به‌شدارى له كۆبونه‌وه‌یه‌ك كرد له نێوان جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى عێراق مه‌سعوود بارزانى له كۆشكى سپى. چه‌ند بابه‌تێكیان تاوتوو كرد، له‌وانه هه‌ڵمه‌تى لێدان و له كۆتاییشدا تێكشكاندنى داعش و بارى ده‌ستپێشخه‌رییه سیاسییه‌كان بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى پێویستییه‌كانى خه‌ڵكى عێراق و پته‌وكردنى هه‌ماهه‌نگى له سه‌رانسه‌رى هه‌موو كۆمه‌ڵگاكاندا.
سه‌رۆك ئۆباما و جێگرى سه‌رۆك بایدن، دووپاتى پشتیوانیى به‌هێز و به‌رده‌وامیى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكایان بۆ هه‌رێمى كوردستانى عێراق و گه‌لى كورد كرده‌وه. هه‌روه‌ها دووپاتى پابه‌ندى له‌بننه‌هاتوى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكایان له‌ژێر ڕۆشنایى ڕێككەوتننامه‌ى چوارچێوه‌ى ستراتیژیدا بۆ عێراقێكى یه‌كگرتوو و فیدراڵ و دیموكراسى كرده‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى له ده‌ستوورى عێراقدا پێناسه كراوه.
سه‌رۆك ئۆباما و جێگرى سه‌رۆك بایدن ستایشى ئازایه‌تیى پێشمه‌رگه‌ى كوردیان كرد و، پرسه‌ى خۆیان بۆ قوربانیانى ده‌ستى داعش له سه‌رانسه‌رى عێراق ده‌ربڕى.
سه‌رۆك بارزانى سوپاسى سه‌رۆك ئۆباما و جێگرى سه‌رۆك بایدنى كرد بۆ ئه‌و یارمه‌تییه سه‌ربازییه گرینگه‌ى كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق و هێزه ئه‌منییە‌كانى عێراق پێشكه‌شى پێشمه‌رگه‌ى كردووه، به‌و كرده سه‌ربازیه‌شه‌وه كه بۆ پاراستنى هه‌ولێر و به‌شه‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستانى عێراق دوابه‌دواى كه‌وتنى مووسڵ ئه‌نجام درا.
هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرینگى به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان به‌غداد و هه‌ولێر و ئاماژه‌یان به پابه‌ندیى به‌رده‌وامى هاوبه‌شیان كرد بۆ یارمه‌تیدانى ملیۆنان له‌و مه‌ده‌نیانه‌ى به‌هۆى توندوتیژییه‌كانه‌وه له ناوچه‌كه جێله‌ق بوون.




