٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە گورزێکی دیکەی لە داعش وەشاند

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە هێرشەکانی داعشیان لە میحوەری خازر و شنگال تێک شکاند و زیاتر لە 30 تیرۆریستیان لێ کوشتن.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کودستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەمە، تیرۆریستانی داعش لە گوندی حەسەن‌شام لە پیحوەری خازر و، لە میحوەری شنگالیشەوە هێرشیان هێنایە سەر پێشمەرگە؛ پێشمەرگە لێیان هاتنەوە دەست و، هەم هێرشەکەیانیان تێک شکاند و، هەم ٣٠ تیرۆریسیشیان لێ کوشتن."
هەژار مەموزینی
 

هەواڵی پەیوەندیدار