٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پڕۆژەیاسای دادگای فیدراڵییان پێ پەسند نەکرا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- کوتلەکان ئەمڕۆیش هەر پڕۆژەیاسای دادگای فیدراڵییان پێ پەسند نەکرا؛ زەحمەتە سبەینێیش پەسەند بکرێت.

(ئەشواق جاف) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لیستی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ کوتلەکان پڕۆژەیاسای دادگای فیدراڵییان تاوتوێ کرد، بەڵام لەسەری ڕێک نەکەوتن."
(ئەشواق جاف) گوتیشی، ئێمە داوا دەکەین سازدانی کۆبوونەوەکان بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامان بێت و، ڕێژەی دەنگدانیش سێ‌چارەک بێت بۆ پەسەندکردنی بڕیارەکان، بەڵام ئەوان داوا دەکەن کۆبوونەوەکان دوو لەسەر سێ بێت، با دەنگدان سێ لەسەر چواری ئەندامان بێت، جا ئا لەسەر ئەو خاڵانە ناکۆکن.
(جاف) ڕاشیگەیاند، ئەو پڕۆژەیاسایە لە بەرنامەی کۆبوونەوەکەی سبەینێدا ھەیە، بەڵام ھەوڵ دەدەین دوا بخرێت، چونکە ناکرێت بەو شێوەیە تێپەڕێندرێت؛ خۆی پەسەندکردنی ئەو پڕۆژەیاسایە ٢١٩ دەنگی پێویستە و، زەحمەتە پەسەند بکرێت.
بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار