٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

٢٠ بەرپرس ماون لێیان بکۆڵنەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی کەوتنی مووسڵ دەڵێ، تا ئێستا کاری لێکۆڵینەوە بەردەوامە و زیاتر لە ٢٠ بەرپرس ماون لێیان بکۆڵینەوە؛ خەڵکیشی لێ ئاگادر دەکەینەوە.

(مەلا سالم شەبەک) ئەندامی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەکەوتنی مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لیژنەکەیان لە کاری لێکۆڵینەوە بەردەوامە و، هێشتا ماویەتی."
(مەلا سالم شەبەک) گوتیشی، دیار نیە کەینێ کارەکەیان تەواو دەبێت، چونکە هێشا زیاتر لە ٢٠ بەرپرسی دیکەیش ماون بانگهێشت بکرێن و، لێیان بکۆڵنەوە؛ ئەویش کاتی دەوێ.

ڕوونیشی کردەوە، بانگهێشتکردنی بەرپرسەکان بە گوێرەی دەنگی ئەندامانی لیژنەکەیە و، هەتا دەنگەکە نەدرێت، دیار نییە کامە بەرپرس بانگهێشت دەکرێ.
(شەبەک) ڕاشیگەیاند کەینێ لێکۆڵینەوە تەواو بوو، ئەنجامەکەی ڕادەگەیێنین و، خەڵکی لێ ئاگادار دەکەینەوە.
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار