پێشمه‌رگه كامێرایێكی سیخوریی داعشی خسته خواره‌وه

مه‌خموور-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌ك لە هێزەکانی پێشمەرگە له میحوه‌رى گوێر - مه‌خموور به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند: "كامێرایه‌ێكی هه‌ڵدراوی سیخوڕیی تیرۆریستانی داعش له میحوه‌ری گوێڕ - مه‌خموور له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وە خرایه خواره‌وه.
بە گوتەی سەرچاوەکەی پێشمەرگە، ئەو کامێرا هەڵدراوە سیخوڕییە، ئەمڕۆ سێشەممە و لەو کاتەدا کە سەرقاڵی وێنەگرتنی ناوچەکە بوو، لەلایەن پێشمەرگەوە تەقەی لێ کرا و کەوتە خوارەوە.




