پارتی كورسیێك ده‌داته ئێزدییه‌كان.. لایه‌نه‌كان پشتیان لێ كردن

هەولێر-KDP.info- زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بوون له لیژنه 21 كه‌سییه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ده‌ستوور، هیچ نوێنه‌رێكی ئێزدی تێدا به‌شدار بێت، بۆیه پارتی بڕیاری دا له به‌شی خۆی كورسیێک بە ئێزدییه‌كان بدا.
نوێنه‌ری ئێزدییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "پارتی هه‌میشە خۆی له ئێزدییه‌كان كردووه‌ته خاوه‌ن، چونکە ئێزدی ئامانه‌تی پارتی و بارزانینه، بۆیه به ئه‌ركی خۆیان زانی كه كورسیێک له به‌شی خۆی بداته ئێزدییه‌كان."
(شێخ شامۆ) نوێنه‌ری ئێزدییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان جەختی کردەوە: "هه‌وڵێك هه‌بوو له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مان مافی كه‌مینە نه‌ته‌وه‌كان له ده‌ستووردا نه‌بێت و ئه‌ندامیان له لیژنه‌ی 21 كه‌سییه‌كەدا نه‌بێت؛ هەڵبەت ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه په‌رله‌مان شه‌رعیه‌تی ناوماڵی كورده، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشداهه‌ندێك له لایه‌نه‌كان به ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان هه‌ڵنه‌ستان و پشتگیری‌یان له ئێزدییه‌كان نه‌كرد، كه له ناو ئه‌و 21 كه‌سه، شوێنی كه‌سێكی ئێزدی بكه‌نه‌وه و ئه‌ویش به‌شدار بێت له ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ده‌ستوور، بۆیه پارتی بە ئەرکی خۆی زانی و له به‌شی خۆی كوردسیێكی دا بە ئێزدییه‌كان."
(شێخ شامۆ) گوتیشی: "پارتی هەمیشە خۆی له ئێزدییه‌كان كردووه‌ته خاوه‌ن، چونکە ئێزدی ئەمانه‌تی پارتی و بارزانینه، پارتی‌یش ئه‌ركی خۆی بەجێ هێنا، ئاخر پێویست بوو هەروه‌ك پارتی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ڕه‌چاوی بارودۆخی ئێزدییه‌كانیان كردبایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان پشتیان له ئێزدییه‌كان كرد."
( شێخ شامۆ) ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێستا ئه‌وی جێگه‌ی خۆشحاڵیه ئه‌و خاڵانه‌ی تایبه‌تمه‌ندن به ئێزدییه‌كان به هه‌بوونی ئه‌و كه‌سه له ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان جێگه‌یان ده‌بێته‌وه".
رابین شێروانی




