٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حاكم سەرحان: داوا كراوە ‌بەغدا بە ڕێككەوتنەكەوە پابەند بێت و پشكی پێشمەرگەیش‌ زیاتر بكات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەدات، دوای هاتنی بڕەپارەیەك لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان بە شێوەی جیاجیا، ئێستا گوشارەكان لەسەر بەغدا بۆ ئەوەیە كە بودجەی پێشمەرگەیش بنێرێت.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (حاكم سەرحان) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "تا ئێستا بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی كە لەسەر ناردنی بوودجە بەرانبەر بە بڕی هەناردەكراوی نەوت كراوە، نەگەییشتووەتە ئەو ئاستەی خۆمان دەمانەوێت، بەڵكە دەبێت بڕەكە زیاتر بكرێت. بەپێی ڕێككەوتنەكەش بێت، دەبێ مانگانە بەغدا ترلیۆنێك و 200 ملیار دینار بنێرێت و ئێستایش هەرێمی كوردستان بڕی هەناردەی نەوتی بۆ 550 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا بەرز كردووەتەوە بۆیە خەریكە دەگەینە ئەو ئاستەی ڕێككەوتنەكە وەك خۆی بچێتە واری جێبەجێكردنەوە".

(سەرحان)‌ گوتیشی: "دوای تەواوبوونی بڕی پارەی ڕێككەوتنەكە كە لە یاسای بوودجەی 2015ـدا ئاماژەی پێ كراوە، دواتر گوشارەكان زۆرتر دەبن بۆ ئەوەی پارەی پێشمەرگە بەپێی ڕێككەوتنەكە بنێردرێت، ئێستایش داوا كراوە كە بەغدا زیاتر پابەند بێت بە ڕێككەوتنەكەوە و پشكی پارەی هێزی پێشمەرگە زیاتر بكات".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەوەشی خستەڕٍوو دەبێت مانگانە بەغدا بڕی 36 ملیار دینار بۆ هێزی پێشمەرگە بنێرێت بەڵام ئەمە تائێستا نەچۆتە واری جێبەجێ كردنەوە".

كارزان سەباح هەورامی
 

هەواڵی پەیوەندیدار