هه‌زار كوردی ئێزدی ڕه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كرێن

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستییان هه‌زار كوردی ئێزدی ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كرێن.
(نه‌سره‌دین سه‌عید) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، بڕیاره هه‌زار كوردی ئیزدی بۆ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا بكرێن؛ گوتیشی: ''له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی ئه‌ڵمانیایی رێككه‌وتنمان كردووه تاوه‌كو هه‌زار كه‌س له ژن و كچ و منداڵ كه كه‌وتبوونه ده‌ستی داعشه‌وه و رزگاریان بووه، بۆ چاره‌سه‌ری ده‌روونی ره‌وانه‌ی وڵاتی ئه‌لمانیا بكرێن.''
(نه‌سره‌دین سه‌عید) گوتیشی: ''ئه‌و كه‌سانه بۆ ماوه‌یه‌ك له ئه‌ڵمانیا له سه‌نته‌ری تایبه‌ت راهێنانی ده‌روونییان پێ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه دۆخی به‌ر له ده‌ستگیركردنیان.''
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان روونی كرده‌وه، خه‌ریكی رووپێوێكن بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ته‌واوی كوردانی ئێزدی بزانن كه كه‌وتوونه‌ته ده‌ست تیرۆریستانی داعشه‌وه.
گوتیشی، بۆ ئازادكردنی ئه‌و ئێزدیانه‌ی هێشتا له چنگ تیرۆریستان‌دا ماونه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان بێ ده‌یكه‌ن.
یه‌حیا سابیر




