٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش لە شنگال بەرەو نەمان دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێ، لە شنگالدا داعش ئەوەندەیان نەماوە و، هەر بۆیە بەر بوونەتە ماڵی خەڵک و، هەموو ڕۆژێ دە خانوو دەتەقێننەوە.

عەقید (نادر خەمۆ) فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "داعشەکانی ناو شنگال، وەزعیان شڕە و، خۆیشیان چاک دەزانن ئاقیبەتیان شەڕە، هەر بۆیە بەر بوونەتە ماڵی خەڵک و، دە دە و، بیست بیستیان لێ دەتەقیننەوە."
گوتیشی: "زۆربەی ڕێگە سەرەكییەكانی ناو شنگالمان لە داعش گرتووە؛ لە ڕووی ئیدارەییەوە ڕەوشیان شڕە، یەک‌یەک و دوو دوو، شەوانە بەرەو تەلەعفەر هەڵدێن؛ ئەوانەیشیان لە شنگالدا ماون، بڕستیان لێ بڕاوە."

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار