هەرێم 70هەزار تەن گۆشتی مریشك بەرهەم دەهێنێت

هەولێر-KDP.info-بەرپرسێكی وەزارەتی كشتوكاڵ ڕایدەگەیاند، ساڵانە لە هەرێمی كوردستان 70هەزار تەن گۆشتی مریشك بەرهەم دەهێندرێت.
(ئەنوەر عومەر)، بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون لە وەزارەتی كشتوكاڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ساڵ بە ساڵ بەرهەمی گۆشت مریشكی خۆماڵی بەرەو زیاد بوون دەچێت؛ بەپێی دوایین ئامار ساڵانە لە هەرێمی كوردستاندا نزیكی 70هەزار تەن گۆشتی مریشك بەرهەم دێت و، لە بازاڕەكانی ناوخۆ دەفرۆشرێت؛ هۆكاری زیادبوونی بەرهەمیش بۆ پشتیوانی حكوومەت دەگەڕێتەوە بۆ پرۆژەكانی بەخێوكردنی مریشك."
(ئەنوەر عومەر) گوتی: "دیارە لە سەرەتای ئەو مانگەوە فرۆشتنی مریشکی دوو کیلۆ زیاتر قەدەغە کراوە؛ ئاخر بۆ لەش باش نییە."
(ئەنوەر عومەر) ڕوونی دەكاتەوە، هەموو پەرلەوەردارەکان ئاگادار كراونەتەوە تەنها مریشكی دووكیلۆیی بخەنە بازاڕ، ئەگەر پابەند نەبن ئیجرائاتی توندیان لەگەڵدا دەكرێت و، دەخرێنە لیستی ڕەش و مۆڵەتەكەیشیان لێ وەردەگیرێتەوە.
یەحیا سابیر




