١٤٠ تیرۆریست کوژران

مووسڵ-KDP.info- ١٤٠ داعشە تیرۆریست لە مووسڵدا کوژران؛ ههر ئهمڕۆیش تیرۆریستانى داعش 76 كهسیان گرتووە، ئاخر ملیان نەدەدا شەڕیان بۆ بکەن.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە گەڕەکی مەحرووقی شاری مووسڵدا، تیرۆریستانی داعش کەوتنە بۆسەوە و، ھەشتیان لێ کوژرا، کە یەکێکیان منداڵکارێکی ١٢ ساڵانە."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، تیرۆریستانی داعش ٤١ چەکداری ڕاکردەی خۆیانیان گوللەباران کرد؛ لە باشیک و بەرتلەیشدا، ٩١ تیرۆیستیش بە بۆردومان تێدا چوون و، تەرمەکەیانیان ناردەوە بۆ مووسڵ.
بهرپرسى ڕاگهیاندنى لقى 14ـى پارتیى دیموكراتى كوردستان له مووسڵ دەیشڵێت: "ههر ئهمڕۆ تیرۆریستانى داعش 76 كهسیان گرتووە، ئاخر ملیان نەدەدا شەڕیان بۆ بکەن. 121 كهسیشیان ئازاد كردووه، هەڵبەت هەر یەکە و دووملیۆن دیناریان لێ وەرگرتوونە و، سەر و 180 قامچییشیان لێیان داوە. ئەوانە دوو مانگه زیندان كرابوون.
نهشوان بهرزنجى-بڵند ئیبراھیم




