٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هەر ئەوەندەی ماوە دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێرن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-(د. ئەردەڵان نوورەدینی) دەڵێ، واژۆ لەسەر پێكهێنانی هاوپەیمانەتییەك، بە ناونیشانی هاوپەیمانەتی فراکسیۆنە كوردستانییەكان لە بەغدا كرا.
(د. ئەردەڵان نوورەدینی) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر لیستی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "دوای كۆبوونەوەی فراکسیۆنەكانی كورد لە بەغدا، لەو كۆبوونەوەیەدا واژۆ لەسەر پێكهێنانی هاوپەیمانەتییەك، بە ناونیشانی هاوپەیمانەتی فراکسیۆنە كوردستانییەكان لە بەغدا كرا، بە پێی تەوافوقی سیاسی لە دانیشتنەكانی داهاتوویش دەستەی سەرۆكایەتی هەڵدەبژێردرێت."
گوتیشی: "ئەو هاوپەیمانەتییە بۆ كورد زۆر گرنگە، هەر چەندە تا ئێستا كورد لە بەغدا یەكگرتوو بووە، بەڵام هاوپەیمانەتی نەبووە، لەمەولا، پێش ئەوەی بڕیارێك دەربچێت، ئەو هاوپەیمانەتییە كۆ دەبێتەوە و هەرچی بڕیارێك دەربچێت هەموو لایەنەكان ئاگادار دەبن و لە بەرژەوەندی هەموو لایەنەكاندا دەبێت."
(د. ئەردەڵان نوورەدینی)  ئاماژەی بەوەش كرد، میكانیزم و پەیڕەوی ناوخۆی ئەو هاوپەیمانەتییە  بە سازان دەبێت و لایەنە سیاسییەكان كۆ دەبنەوە و بڕیار لەسەر دەستەی سەرۆكایەتی ئەو هاوپەیمانەتییە دەدەن.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەیشڵێ: "خۆی بیرۆكەی ئەو هاوپەیمانەتییە، هیی پارتی بوو، هەر لە سەرەتای ئەو خولەی پەرلەمانەوە،  پارتی داوای دەكرد، لە بەغدا یەك بگرن و هاوپەیمانەتی دروست بكەن زۆر جاریش داوای لە لایەنەكان كردبوو، بەڵام تا ئێستا ئەو هاوپەیمانەتییە پێك نەهێنراوە، ئەو هاوپەیمانەتییە یەكدەنگی و یەكڕێزی كورد لە بەرانبەر لایەنەكانی دیكە، زیاتر دەردەخات، یەكگرتنی كورد لەم كات‌وساتەدا لە جێگەی خۆیدایە".
ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار