فڕۆكەکانی عەرەبستان، پەکی نەخۆشخانەکانی یەمەنیان خستووە

یەمەن-KDP.info-عەرەبستان ئەوەندە یەمەنی کوتاوە، نەخۆشخانە بەرەج ناگرێت و، بەشی ئەو هەموو کوشتە و بریندارە ناکات.
مانگی سووری یەمەن بە (ئێفئێنئەی) ڕایگەیاند: "فڕۆكەكانی عەرەبستان ئەوەندە یەمەنیان بۆردومان کردووە، سیستەمی تەندروستی پەکی کەتووە؛ خۆراك و دەرمان و سووتەمەنییش پەیدا نابێ."
بەرپرسانی مانگی سووری یەمەن، دەڵێن: "بەرپرسانی تەندروستیی یەمەن، هەوڵیانە هەرچۆنێک بووە نەخۆشخانەكان ئیشی خۆیان بکەن."
ئەو بەرپرسە گوتیشی: "نەخۆشەكان حاڵیان شپرزە؛ پزیشك و پەرستار و، تەنانەت گازی ئۆکسیجین و دەرمان و خۆراكیش کەمە."
(د. حوسنی جەوشی) لە سەنعاوە دەڵێ: "نەخۆشخانەكانی یەمەن وا خەریکە سووتەمەنی و ئۆكسجینیشیان لێ دەبڕێ؛ کوشتە و بریندار ئەوەندە زۆرە، پزیشک و پەرستارەکان دەرەقەت نایەن و، فریای هەمووان ناکەون و، لێرەولەوێ برینداران لەبەر بێسەروکاریدا دەمرن."
عەرەبستان ئەوە 39 ڕۆژە بێوچان، لە ئاسمانەوە یەمەن دەکوتێت؛ ٣١٦٣ کەس لە بۆردوماندا کوژراون؛ منداڵ و ئافرەتیشیان تێدایە.
و.خەسرەو حەمەڕەشید




