٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کەس نەخۆشیی کۆلێرا ی نەگرتووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- (ئیسماعیل محەمەد) نوێنەری پارێزگای دهۆك دەڵێ، بەو نزیکانە لە پارێزگای دهۆكدا، کەس نەخۆشیی ڕەشەڕشانەوە (کۆلێرا)ی نەگرتووە.

(ئیسماعیل محەمەد) نوێنەری پارێزگای دهۆك بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بە فەرمانی پارێزگاری دهۆك سەرە لیژنەیەك بۆ بەرنگاربوونەوەی نەخۆشیی ڕەشەڕشانەوە پێك هێنرا."
ئاماژەی بەوەش كرد،  ئەمساڵ ڕەوشێكی تایبەت لە سنووری دهۆكدا هەیە؛ ئاوارەیەکی زۆری تێ ڕژاوە؛ هەر بەو مەبەستە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی پارێزگای دهۆك بە ئامادەبوونی زیاتر لە 20 بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆ بووینەوە و، لەو كۆبوونەوەیەدا  لیژنەیەك لە تەندروستی و ژینگە و ئاوی دەوروبەری دهۆك بۆ چۆنیەتی بەرنگاربوونەوەی نەخۆشیی ڕەشەڕشانەوە.
(د. نزار عیسمەت) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "خۆی ئەمساڵ بە پێویستمان زانی لەبەر ئەو هەموو ئاوارەیە، زووتر لە جاران ئامادەكاری بكەین، هەر بۆیە پلانێكی گونجاو داڕژاوە بۆ بەرنگاربوونەوەی ئەو جۆرە نەخۆشیانە، ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەکانیش پشتگیری خۆیان دەربڕیوە."
گوتیشی:  ئەمساڵ کەس بە نەخۆشیی ڕەشەڕشانەوەوە نەهاتووەتە نەخۆشخانە، هیوادارین بتوانین ئەمساڵیش بەری سکچوون و ڕشانەوە بگرین و بە هەموو لایەنەكانەوە بەرنگاری ببینەوە".

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار