پێدەچێت حەفتەی دابێ مووچە دابەش بكرێت

هەولێر-KDP.info- (ڕێباز حەملان) وەزیری دارایی ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ 4ی ئایار لە كۆڕێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حەفتەی ڕابردوو پەیوەندیم بە (ھوشیار زێباری) وەزیری دارایی عێراقەوە کرد و، هەواڵی مووچەم لێ پرسی؛ گوتی حەفتەی دابێ بڕە بوودجەی مانگی چوار دەنێرن بۆ ھەولێر.
وەزیری دارایی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كردووە ئەگەر ئەم حەفتەیە بڕە بوودجەی مانگی چوار لە لایەن بەغداوە بگات، لەگەڵ پارەكەی توركیا مووچەی مانگی سێ دابەش دەكەن.
چاوەڕوان دەكرێت ئەو بڕە پارەیەی بەغدا وەكو بوودجەی مانگی نیسان بۆ هەرێم بینیرێت 750 هەتا 800ملیارە دینارێک بێت.
بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان پێدەچێت حەفتەی دابێ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ بكرێت و وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەربگرێت.
یەحیا سابیر




