مژدەیەک بۆ قوتابیانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی

هەولێر-KDP.info-گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، هەر قوتابییەکی پۆلی ١٢، با لە چوار وانەیشدا کەوتبێت، دەتوانێ بچێتە تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکانی کۆتایی ساڵ.
(فاتیح مەولەویزادە) گوتەبیژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: "لە پێناو ڕەچاوکردنی بارودۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان و دانی چانسـێکی دی بە قوتابیان و خوێندکاران بڕیار درا کە ئەو قوتابیانەی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی، کە لە (٤) وانەدا کەوتوونە، بتوانن بەشدار بن لە تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکان کۆتایی ساڵدا.
بڵند ئیبراھیم




