٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جێگری سەرۆكوەزیرانی كرواتیا دێتە هەولێر

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-(ڤێزنا بوستیش)، جێگری سەرۆكوەزریرانی کرواتیا سەردانی عێراقی کرد و لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراقدا کۆ بووەوە؛ بڕیارە سەردانی هەولێریش بکات.

جێگری سەرۆکوەزیرانی کرواتیا (ڤێزنا بوستیش) لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکرای دەکات کە، دەیەوێ بێتە هەولێر و سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، ئەمە لە کاتێکدا کە ڤێزنا لە میانی سەردانیدا بۆ عێراق لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆ بووەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان ٣٠ کۆمپانیای کرواتی لە عێراقدا کار دەکەن و، ژمارەیەکی زۆری کۆمپانیاکانیش کە لە هەرێمی کورستاندانە، بۆیە ئەو وڵاتە دەیەوێ پەرە بە پێوەندی نێوان هەرێم و کرواتیا بدات.
هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا وەزیری نەوتی عێراق گوتی، عێراق سێیەم وڵاتی پڕ نەوت و یازدەیەمین وڵاتی پڕ گازە لە جیهاندا و، ئەوەشی نەشاردەوە كە ئەم بارودۆخەی ناوچەكەی گرتووتەوە زۆر کاری كردووەتە سەر بواری وزەی عێراق.
لای خۆیشیەوە جێگری سەرۆکوەزیرانی کرواتیا خۆشحاڵە بە ڕیکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و هەروەها بەلای وڵاتەکەیەوە گرینگە کە کۆمپانیاکانیان لە عێراق و هەرێم وەبەرهێنان بکەن.
خەسرەو حەمەڕەشید

هەواڵی پەیوەندیدار