بەربەستی کۆنکرێتییان بۆ داخستنی هاتوچۆ دانا

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕەوشی مووسڵ دەڵێ، داعش بە بەربەستی کۆنکرێتی ڕێگاکانی هاتووچۆیان بۆ دەرەوەی مووسڵ داخستووە.
(عیسمەت ڕەجەب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، تیرۆریستانی داعش ڕێگای سەرەکی چوون و ھاتنە دەرەوەی شاری مووسڵیان داخستووە بە بەربەستی کۆنکریتی بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان بە ھیچ ھۆیەک ھاتوچۆ نەکەن.
(عیسمەت ڕەجەب) گوتیشی، ھەندێک کەسی نەناسراو لە مووسڵ لە چەندین شوێن ھەندێک بڵاوکراوەیان دژ بە داعش بڵاو کردووەتەوە و تیرۆریستانی داعشیش بەپەلە ھەموو بڵاوکراوەکانیان کۆ کردووەتەوە، نەکا بگاتە دەست خەڵکی و، هانیان بدات.
بڵند ئیبراھیم




