٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى داوه‌تنامه‌یه‌كى له‌ شا عه‌بدوڵڵاوه‌ پێگەیشت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-(موهەنەد شەدداد) هەڵسوڕێنەری كاروباری كونسوڵخانەی گشتیی شانشینی ئوردن لە هەولێر، داوەتنامەیەكی فەرمیی  شا عەبدوڵای گەیاندە سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداری لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی كە ئەمساڵ لە دەریای مردوو لە ئوردن ساز دەكرێت.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 4/5/2015 (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (موهەنەد شەدداد) هەڵسوڕێنەری كاروباری كونسوڵخانەی گشتیی شانشینی ئوردن لە هەولێر كرد.

لە دیدارێكدا وێڕای گەیاندنی ڕێز و سڵاوی  شا عەبدوڵای كوڕی حسێنی شای ئوردن بە (نێچیرڤان بارزانی)، هەروەها داوەتنامەیەكی فەرمیی  شا عەبدوڵای گەیاندە سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ بەشداری لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی كە ئەمساڵ لە دەریای مردوو لە ئوردن ساز دەكرێت.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا هەردوولا باسی دوایین ڕەوش پێشهاتەكانی ناوچەكە بەگشتی  و عێراق و هەرێمی كوردستان و شەڕی دژی تیرۆر بەتایبەتی كرد و بەڕێز هەڵسوڕێنەری كاروباری كونسوڵخانەی گشتیی شانشینی ئوردن لە هەولێر هەموو پشتگیریی و پشتیوانییەكی خەڵك و حكوومەت و بەڕێز شای ئوردنی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە و ڕایگەیاند خەڵك حكوومەت و شای ئوردن گرینگییەكی تایبەت بە هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی ئوردن لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەدەن و دووپاتی كردەوە كە لە پشتگیریكردنی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبن.

لای خۆیەوە (نێچیرڤان بارزانی) بە خۆشحاڵییەوە داوەتنامەكەی بۆ بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی قەبووڵ كرد و بۆ ئەم بانگێشتە سوپاسی  شا عەبدوڵای كرد، ڕێز و پێزانینی خەڵك و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشی بۆ شانشینی ئوردن دووپات كردەوە بۆ هاوكاری و پشتیكریكردنی هەرێمی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆر. هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه‌ كە هەرێمی كوردستان خوازیاری ئەوەیە پەیوەندییەكانی لەگەڵ شانشینی ئوردن لە هەموو بوارەكان و بەتایبەتى لە بوارەكانی ئابووری، بازرگانی و كلتووریدا بەرەو پێشەوە ببات، هەموو پشتگیرییەكیشی بۆ كاروباری كونسوڵخانەی گشتیی شانشینی ئوردن لە هەولێر دەربڕی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار