٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆك بارزانی یاسای سندووقی كوردستان بۆ داهاته‌ نه‌وتی ‌و گازییه‌كانی واژۆ كرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  بەپێی راگەیندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان(سەرۆک بارزانی) یاسای سندووقی کوردستان بۆ داھاتە نەوتی و گازییەکان پەسەند کرد.

لە راگەیاندراوەکەدا کە کۆپیەکی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان نێردراوه‌، ھاتووە، پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ژمارە (٦)ی ئاساییی خۆیدا، لە رۆژی ١/٤/٢٠١٥، یاسای سندووقی کوردستان بۆ داھاتە نەوتی ‌و گازییەکانی پەسەند کرد و ئاراستەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستانی کرد بە مەبەستی واژۆکردنی، لای خۆشییەوە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە بڕیاری ژمارە (٨)ـی ساڵی ٢٠١٥ لە ٣٠/٤/٢٠١٥ واژۆی لەسەر یاساکە کرد.

بەپێی ھەمان راگەیندراو، یاساکە پێک‌ھاتووە لە ١٦ ماددە ‌و ھۆکارەکانی دەرچوواندنی ‌و مەبەست لە دەرچوواندنیشی بە دامەزراوەییکردنی کەرتی نەوت ‌و گازە لە ھەرێمی کوردستان کە بە شێوەیەک بێت داھاتەکانی پرۆسە نەوتی ‌و گازییەکان بە باشترین شێوە کۆ بکرێنەوە ‌و پشتیوانیی شەفافیەت  گەشەی ئابووریی ھەرێمی کوردستان بێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار