دەبێ لە ٩٠ ڕۆژدا پرۆژەی دەستوور بنووسنەوە.. لیژنە ٢١ کەسییەکە پێکهات

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان باوەڕی وایە کە، بێجگە لە سازان ڕێکاری دیکەیان نییە، رازیبوونیشیان بە یاسای پێکهێنانی لیژنە ٢١ کەسییەکەی پێیوەست بە ئامادەکردنی پڕۆژی دەستوور، وەک (ئومێد خۆشناو) گوتی، نە ڕەتکردنەوەیە نە قبووڵکردن، "هەڵبەت خواستمان وابوو کە بە تەوافووق لیژنە پێک بێ، تا هەمووان لە نووسینەوەیدا بەشدار بن."
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کە پاش کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان ساز درا، سەرۆکی فراکسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی کوردستان (ئومێد خۆشناو) جەختی کردەوە، ئەوەی بڕیاری لە بارەوە دراوە ڕەتمان نەکردووەتەوە، بەڵام قبووڵیشمان نەکردووە.
(خۆشناو) دەیشڵێت، بەپێی یاسای سانتلیگۆ کورسییەکان دابەش کراون، هەڵبەت ئێمە دەمانەویست بەپێی سازان بێ کە ئەوکات فڕاکسیۆنی پارتی لە جیاتی ئەوەی کە ئێستا ٧ کورسی ەبرکەوتووە، دەبووەوە بە ٥ کورسی، بەڵام وا دیارە یاساکە جێێ سازانی گرتەوە و پێکهێنانی لیژنەکە بوو بە یاسا.
هەرچی فڕاکسیۆنەکانی دیکەیشن باوەڕیان وایە کە، سیستمی سانتلیگۆ و ئەو دابەشکارییەی لەبارەیەوە فڕاکسیۆنەکان دەنگیان پێی دا، کۆتایی بە کۆبوونەوەکان هێنا.
(ڕابوون مەعرووف) سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕوونی کردەوە، دەبێ لە ٩٠ ڕۆژدا پڕۆژەدەستوورەکە ئامادە بکرێ، بەڵام کە لیژنەکە پێیان ئامادە نەکرا لەو ماوەیەدا کارەکەیان ڕابپەڕێنن، ئەوا پەرلەمان دەتوانێ ماوەی درێژ بکاتەوە.
بەپێی یاساکە، پارتیی دیموکراتی کوردستان ٧ کورسی، بزووتنەوەی گۆڕان ٥ کورسی، یەکێتیی نیشتیمانی ٣ کورسی و یەکگرتوو ٢ کورسی و کۆمەڵی ئیسلامی کورسیێک و، تورکمان و پێکهاتەکانی کلد ئاشور ٢ کورسی و فراکسیۆنەکانی دیکەیش کە هەریەکە و کورسیێکیان لە پەرلەماندا، کورسیێکیان پێ بڕاوە.
زریان زیاد




